Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێزان شێخ دلێر: ژن له‌ وڵاتی ئێمه‌ كه‌ سیاسه‌ت ده‌كات به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی ‌هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كرێت

کوردستان

بینراو 381

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

چالاكوانێكی بواری ژنان رایده‌گه‌یه‌نێت، ژن له‌ وڵاتی ئێمه‌ كه‌ سیاسه‌ت ده‌كات به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی ‌هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كرێت

رێزان شێخ دلێر راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و چالاكوانی بواری ژنان به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كابینه‌ی نوێ به‌راورد بكه‌ی به‌ كابینه‌كانی پێشتر له‌ رووی بوونی وه‌زیری ژن جیاوازی هه‌یه‌ به‌ڵاو ئه‌وه‌ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژن بێده‌نگ بێت، پێویستبوو جیاوازی له‌ نێوان ژن و پیاودا نه‌كرایه‌ له‌ هه‌موو پێگه‌كاندا ده‌وایه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان كاری جدی بكردایه‌ به‌ڵام هیچ كارێك وه‌ك پێوست نییه‌.

وتیشی، زیاتر گرنگی به‌شكڵ دراوه‌ وه‌ك له‌ناوه‌ڕۆك، زیندووترین نمونه‌ كوشتنی ژنێك بوو له‌به‌رده‌م دادگادا له‌ شاری هه‌ولێر، ئه‌م رووداوه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كوشتنی ژن له‌ كوردستان زۆر ئاسانه‌ به‌ به‌راورد به‌ دواكه‌وتووترین وڵات، حكومه‌تی سودان دوای ناسه‌قامگیربوونیشی مادده‌ ده‌ستوریه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژنی وه‌ك خۆی هێشته‌وه‌ و هیچ ده‌سكارییه‌ك نه‌كرا.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌یسی كوشتنی ژنان دوای ماوه‌یه‌كی كورت داده‌خرێت و له‌بیرده‌چێته‌وه‌، رێزانی شێخ دلێر باسی له‌وه‌كرد، لایه‌نی ئیداریی وڵات به‌رپرسه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ژنێك خیانه‌تی هاوسه‌رگیری كردبێت ده‌بێت جیابكرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ، چۆن ده‌بێت به‌و شێوازه‌ ئاشكرایه‌ له‌ به‌رده‌م دادگادا رووبه‌ڕوی یه‌ك بكرێنه‌وه و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌ دادگاكانیشه‌وه‌ كارناكه‌ن بۆ پاراستنی ژنان‌، ده‌بوو بیانزانیایه‌ ئه‌و ژنه‌ گیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌  و نه‌ده‌بوو بۆ دادگا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بانگ بكرایه‌.

جه‌ختیكرده‌وه‌، هه‌ركاتێك كۆمه‌ڵگه‌ یه‌كسانی نه‌بوو ، خیانه‌تی هه‌وسه‌رگیری زۆر ده‌بێت و هه‌موو كاره‌ نا مرۆڤانه‌كان زۆر ده‌بن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا ، ژن كاتێك له‌ وڵاتی ئێمه‌ سیاسه‌ت ده‌كات به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆی هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كرێت له‌ كاتێكدا هه‌موو ئافره‌تێك مرۆڤه‌ وه‌ك پیاو و زۆر كار هه‌موو بۆ پیاوان ئاساییه‌ به‌ڵام بۆ ئافره‌ت ئاسایی نییه‌ و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP