Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی فەڕەنسا کرد

کوردستان

بینراو 42

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمرۆ چوارشەممە چواری ئه‌یلولی ٢٠١٩ لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.

لە سەرەتای دیدارەکە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم، سڵاوی سەرۆك و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسای بە بارزانی گەیاند و خۆشحاڵیی خۆیشی بە بوونی سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان و دەستبەكاربوونی حكوومەتی تازەی هەرێم نیشاندا، جەختیشی لە دۆستایەتیی نێوان گەلی فەڕەنسا و گەلی كوردستان كردەوە، هەروەها ئەوەیشی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند كە وڵاتەكەی بە ئیجابی سەیری باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات، راشیگەیاند سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەلای فەڕەنساوە گرنگە و وڵاتەكەی ویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و بەردەوامبوونی لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستانی هەیە".

لای خۆیەوە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاسی سەرۆك و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسای كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی فەڕەنسا لە هەولێر خواست، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا، سوپاسی سەرۆك و حكوومەتەكانی فەڕەنسای كرد كە لە رۆژانی تەنگانە و شەڕی داعشدا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوونە و ئەوەیشی خستەڕوو كە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا هیچ سەقفێك بوونی نییە.

هەڕەشەی تیرۆر و بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و هەروەها بارودۆخی سووریا چەند تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون و، سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی پاڵپشتیی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك ماكرۆن لەمەڕ سووریا، نیگەرانی و تێبینییەكانی خۆیشی لەسەر بارودۆخ و داهاتووی گەلی كورد لە سووریا بە شاندی میوان راگەیاند.

 بارزانی جەتیکردەوە، "كە ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش و هزری توندڕۆیی هێشتا چارەسەر نەكراون بۆیەشە مەترسیی بەهێزبوونەوەی تیرۆر لە ئارادایە".

ئەمە لە کاتێکدایە مەسعود بارزانی لە هیچ پۆستێکی حوکمیدا نەماوە تەنیا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP