Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لیژنەیەكی پەرلەمان سەردانی سلێمانی دەكات

کوردستان

بینراو 103

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان پەیوەندیدار بە كاروباری كۆمەڵایەتی و مافی ژنان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، سەردانی سلێمانی كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی كۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی٩ی٢٠١٩ لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان پەیوەندیدار بە كاروباری كۆمەڵایەتی و مافی ژنان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، لەسلێمانی سەردانی هەریەك لە كەمئەندامان و چاودێری كۆمەڵایەتی كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیشدا، عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، "سەردانی ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی كوردستان لە ئێستادا گرنگە و لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆماندا بەوردی باسی خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكان و پێداویستییەكانی كەمئەندامان كراوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانییان ئەنجامدا بەمەبەستی چاککردنی موچەکانیان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP