Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوا لە خانمە ئەکتەرەکان دەکرێت ریکلامێک نەکەن له‌سه‌ر پێوه‌ری جه‌سته‌ بێت

کوردستان

بینراو 105

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -



كۆڕبه‌ندی ژنان ده‌توانن - کوردستان  كه‌ پێكهاتوون له‌ ژماره‌یه‌ك له‌خانمان به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رباره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ژنان له‌ ریكلامه‌ بازرگانییه‌كان داوا له‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌كان ده‌كه‌ن به‌هیچ جۆرێك به‌ژداری رێكلامێك نه‌كه‌ن كه‌ لاوازیان پیشان بدات یاخود نمایشكردن بێت له‌سه‌ر پێوه‌ری جه‌سته‌یی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ راز قادر، ئه‌ندامی (كۆڕبه‌ندی ژنان ده‌توانن) له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "رۆژانه‌ چه‌ندین ریكلامی بازرگانی له‌لایه‌ن زۆرێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ په‌خش ده‌كرێن پڕن له‌ سوكایه‌تی وكه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌و رۆڵی ژن له‌كۆمه‌ڵگادا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هه‌موو ئه‌مانه‌ مه‌به‌ست لێی پیشاندان و پێدانی رۆڵی نه‌رێنی به‌كه‌سێتی ژن و كه‌م نیشاندانی تواناكانی و كورتكردنه‌وه‌ی رۆڵی گه‌وره‌و گرنگی ژن ته‌نها وه‌ك كاری ناوماڵ، ئێمه‌ وه‌كو كۆبه‌ندی ژنان ده‌توانن - كوردستان  ماوه‌یه‌كه‌ به‌وردی سه‌نجمان خستۆته‌سه‌ر ئه‌م رێكڵامه‌ بازرگانیانه‌و رۆژبه‌رۆژ ژماره‌یان زیاد ده‌كات به‌بێ هیچ فلته‌رو سانسۆرێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌چڕی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، بۆیه‌ له‌رێی ئه‌م یاداشتانه‌وه‌ داوا له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی رێكلامی بازرگانی ده‌كه‌ین  به‌ ئاگایی و سه‌رنجی  زیاتر  بیرۆكه‌ی رێكلامه‌كان دیاری بكه‌ن كه‌ هیچ جۆره‌ بێڕێزی و به‌كه‌م زانینێكی تیا نه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ ژنان".

به‌شێكی تری قسه‌كانیان ئاراسته‌ی به‌شێك له‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌كان كردوو داوایان لێده‌كه‌ن، به‌هیچ جۆرێك نه‌چنه‌ نێو رۆڵبینینی كاره‌كته‌رێكه‌وه‌ كه‌ لاواز  پیشانیان بدات یاخود كاركردنێك له‌سه‌ر نمایشكردن له‌سه‌ر پێوه‌ری جه‌سته‌ییه‌وه‌ بێت .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP