Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هادی عه‌لی: پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ پێیوست نازانم

کوردستان

بینراو 46

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو رایدەگەیەنێت، پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ پێیوست نازانێت و "ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه‌ داموده‌زگا ده‌ستورییه‌كان به‌هێزبكرێن".


هادی عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باس له‌ پرسی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم دەکات و دەڵێت، " تا ئێستا به‌فه‌رمی یان نافه‌رمی هیچ لایه‌نێك نه‌هاتوه‌ ئه‌م باسه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان بكات، به‌ڵام وه‌ك بۆچونی خۆم لێره‌دا قسه‌بكه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستا پێكهاته‌ی دامه‌زراوه‌كانی سیستمی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌موی هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هیچ بۆشاییه‌كی ده‌ستوری نابینرێت، كه‌ له‌ ده‌ستوردا جێگای بۆ بكرێته‌وه‌ تا دامه‌زراوه‌یه‌كی تری بۆ دروست بكرێت.


سێشه‌ممه‌ی رابردوو محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود لە چاوپێکەوتنێکدا رایگه‌یاندبوو، "پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی حیزبه‌كان گرنگه‌، چونكه‌ هه‌ندێك حیزب هه‌یه‌ له‌ناو حكومه‌ت نه‌ له‌ناو په‌رله‌مان نوێنه‌رییان نییه.‌


به‌ڵام هادی عه‌لی ده‌ڵێت، " ئه‌وه‌ بابه‌تێكی تره‌ ده‌كرێت حیزبه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بۆ نمونه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمدا، كاتێك سه‌رۆكی هه‌رێم داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی حیزبه‌كان بكات ئه‌وكات هه‌مو حیزبه‌كان كۆببنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستی كرد یا حیزبه‌كان له‌نێوان خۆیاندا ده‌كرێت كۆببنه‌وه‌، كۆبونه‌وه‌ زۆر زه‌حمه‌ت نیه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌وه‌ بابه‌تێكه‌ ئه‌وه‌ش كه‌ باسی مه‌رجه‌ع بون و ئه‌نجومه‌نێك بكرێت، كه‌ كاكه‌ حه‌مه‌ باسی كردوه‌ بابه‌تێكی تره‌ و ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا جێگای بكرێته‌وه‌".


روونیشیکردەوە، "تا ئێستا شتێك نیه‌ كه‌ له‌ناو ده‌ستوردا جێگای بكرێته‌وه‌ من بۆ خۆم به‌ پێویستیشی نازانم، چونكه‌ ئێستا دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوری هه‌موی به‌ تێر و ته‌واوه‌تی له‌كوردستاندا هه‌یه‌، ده‌بێت له‌ڕێگای ئه‌م دامه‌زراوانه‌وه‌ هه‌مو كێشه‌ و شته‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌".


هادی عه‌لی ئەوەشی خستەڕوو، "من واده‌زانم ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم داوابكات شتێكی ئاساییه‌ حیزبه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆببنه‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌ت راوێژی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، یا سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی حیزبه‌كان بكات، ئێمه‌ ده‌بێت هه‌وڵی به‌هێزكردنی داموده‌زگا ده‌ستورییه‌كان بده‌ین مادام هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی هه‌یه‌ ده‌بێت سیاسه‌تی گشتی هه‌رێمی كوردستان له‌وێوه‌ ڕه‌سم بكرێت له‌داموده‌زگا ده‌ستورییه‌كان.


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو وتیشی، "كه‌موكوڕییه‌ك له‌ سیستمی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك حیزبه‌كان نه‌چونه‌ته‌ ناو په‌رله‌مان یا حكومه‌ت ئه‌سڵ ئه‌وه‌بو به‌وه‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، كه‌ سه‌رۆكی حیزبه‌كان خۆیان ڕاسته‌وخۆ له‌ په‌رله‌مان بن یا له‌حكومه‌ت بن ئه‌وكاته‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حیزبه‌كان خۆیان له‌په‌رله‌مان یا حكومه‌ت بن ئه‌وكات ئه‌و بۆشایی و كێشانه‌ له‌وێش چاره‌سه‌ر ده‌بێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP