Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەداتە كارمه‌نده‌كانی

کوردستان

بینراو 278

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەهیچ یاساو رێنماییەكی تایبەت بەهێزەكانی ئاسایشی ناوخۆو فەرمانبەرانی شارستانی نەهاتووە موچە وەربگیرێت و ئەرك و دەوامی رۆژانەی خۆی جێبەجێنەكات.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە نوسراوێكدا كە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە کەواژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە، "لەهیچ یاساو رێنماییەكی تایبەت بەهێزەكانی ئاسایشی ناوخۆو فەرمانبەرانی شارستانی نەهاتووە موچە وەربگیرێت و ئەرك و دەوامی رۆژانەی خۆی جێبەجێنەكات، لەبەرئەوە ئاگادارتان دەكەینەوە كە دەبێت گشت ئەفسەرو كارمەندان و فەرمانبەرانی شارستانی سەر بەمیلاكی وەزارەتی ناوخۆ، رۆژانە بچنە دەوامی فەرمی خۆیان بۆ راپەڕاندنی ئەركەكانیان".


لە نوسراوەكەدا باس لەوەشکراوە، "بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەری راستەوخۆی بەرپرسیار دەبێت و رووبەڕووی لێپچینەوەی یاسایی دەبێتەوەو فەرمانبەری شارستانی نەهاتوو بۆ دەوام، بەپێی یاسایی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٠٢) كۆتایی بەڕاژەی دێت، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەپێی یاساكانی تایبەت بەهێزەكانی ناوخۆ رێوشوێنی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP