Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 506

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکیدا جیاکردنەوەی کوڕان و کچانى لە خوێندنگاکاندا رەتکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا کە ئەمڕۆ پینج شەممە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، دەربارەی پرۆسەی جیاکردنەوەی کوڕان و کچان لە خوێندنگاکاندا کە بەشێک لە راگەیاندن و میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە ناڕاستە.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەشی یاسایی وەزارەتەکە هەڵدەسێت بە بەرزکردنەوەی داوای یاسایی دژی هەر میدیایەک کە دژی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەجەنگن و بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کارەکانیان ئەنجام دەدەن.

دوێنێ ژمارەیەک لە میدیاکان و هەندێک ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو هەواڵەیان بڵاوکردۆتەوە کە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکردوە بۆ جیاکردنەوەی کوڕان و کچان لە سەرجەم خوێندنگاکاندا.
پێشتر ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاندبوو، له‌و باره‌یه‌وه‌ لێدوانم بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نه‌داوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP