Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆریس جۆنسن لە بەدەستهێنانی دەنگی پێویستی پەرلەمانی وڵاتەکەی شکستیهێنا

جیهان

بینراو 65

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیری بەیتانیا بۆریس جۆنسن شکستی خوارد لە بەدەستهێنانی دەنگی پێویست لە پەرلەمانی بەریتانیادا بۆ ئەوەی پلانەکەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت جێبەجێ بکات.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا،شکستی هێنا لە کۆکردنەوەی دەنگی پێویست لە پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا، جۆنسن پێویستی بە بەلایەنی کەمەوە ٤٣٤ دەنگ بوو تاوەکو پلانەکەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت پەسەند بکرێت، بەڵام تەنها ٢٩٨ نوێنەر لە بەرژەوەندی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەنگیاندا و ٥٦ نوێنەر رەتیان کردەوە.

هەروەها پارتی کاری ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا بە نوێنەرەکانی وتبوو کە لە دەنگدانەکەدا بەشداری نەکەن ئەوەشکاریگەری هەبوو لەسەر یەکلا کردنەوەی پرسەکە.

ئەمەوەش لە کاتێکدایە بۆریس جۆنس پێش چەند رۆژێک داوای لە زۆرینەی پەرلە مانی وڵاتەکەی کرد کە پشتگیری بکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە بۆ جیابوونەوە لە یەکێت ئەوروپا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP