Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئارام محه‌مه‌د: بۆ سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان سیستمی په‌روه‌رده‌ داده‌ڕێژینه‌وه‌

کوردستان

بینراو 59

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئارام محه‌مه‌د له‌ میانی وتاری كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ و پیشانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنه‌لۆژيا و قوتابيان رایگه‌یاند، بۆ سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان سیستمی په‌روه‌رده‌ داده‌ڕێژینه‌وه‌.

ده‌قی وتاره‌كه‌:

هیوام وایە ئه‌م بۆنەیە دەرفەتێکی گونجاو بێت بۆ دروستکردنی دیبەیتێکی نیشتیمانی دەربارەی گرفتەکانی سیستمی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەروەردە و خوێندنی باڵا بنەمای سەرەکی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەر وڵاتێکە، گەر بمانەوێت ئابوورییەکی گەشەکردوو کۆمەڵگایەکی ئارام سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەقامگیرمان هەبێت دەبێت گرنگی زیاتر و وەبەرهێنانی زیاتر لە پێگەیاندنی رۆڵەکانمان ئەنجام بدەین، هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ داڕشتنەوەی نەخشەڕێگای ڕیفۆرم و چاکسازی ئەم کەرتە گرنگە، سیستمی خوێندمان، فەلسەفە و ناوەڕۆکی پرۆگرام و سیستمی پێداگۆجیمان پێویستی بە دووبارە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە و ڕیفۆرمە، بێگومان پرۆسەی خوێندن لەژێر کاریگەری گەشەکردنی تەکنۆلۆجیا و گۆڕانکارییە ئابووریيەکانی سەدەی بیست و یەک و دەرفەت و پێداویستییەکانی بازاڕی کار هەمیشە لە گۆڕانکاریدایە، بۆیە ئێمەش پێویستمان بەوەیە بە دیدو دونیابینییەکی کراوە خۆمان بۆ گۆڕانکاری چاکسازی ئامادە بکەین، زۆر گرنگە سیستمی پەروەردەیی و خوێندنی زانکۆکانمان بە جۆرێک دابڕێژینەوە کە قوتابی و خوێندکار بکەینە سێنتەری پرۆسەی فێربوون و بواری بیرکردنەوە و داهێنان و کارسازی و بنیاد نانی کارامەیی تێڕوانینی رەخنەیی زیاتر بۆ رۆڵەکانمان بڕەخسێنینن، گرنگی زیاتر بە خوێندنی تەکنیکی و ڤۆکەیشناڵ بدەین و ناوەڕۆکی پرۆگرامەکانی خوێندنمان زیاتر ببەستینەوە بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار و سێکتەرەکانی کۆمەڵگا و بزنس و پیشەسازییەوە،

هەموو جێگایەکی وڵاتەکەمان بکەینە ژینگەیەک بۆ خوێندن و فێربوون و داهێنان و ئەفراندن،

گرنگی زیاتر و وەبەرهێنانی زیاتر لە ژێرخان و پێداویستییەکانی توێژینەوەی زانستی ئەنجام بدەین و بودجەی پێویست بۆ توێژینەو و پشتیوانی توێژەرانی وڵاتەکەمان دابین بکەین.

بێگومان بۆ بەدیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ پێویستمان بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نیوان وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانە، ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو زەمینە سازییەک بۆ هاوکاری و هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دەڕەخسێنین, هیوادارم خوشک و برایانمان لە حکومەتی عیراقی فیدراڵ لەم پرۆسەیەدا هاوکار و پشتیوان بن، زۆر گرنگە هەمیشە ئه‌و راستییەمان لەپێش چاو بێت کە دوای ئەو نەهامەتیانەی کە لە مێژوودا بەسەر گەلانی عیراقدا هاتووە، بزانین کە شاڕیی بنیادنانی خۆشگوزەرانی و ئارامى و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بریتییە لە داڕشتنەوەی سیستمێکی پەروەردەیی مۆدێرن و پێشکەوتوو بۆ وڵاتەکەمان.

هیوام وایە لەم کۆنگرەیەدا دەرفەت بڕەخسێت بۆ گفتوگۆ و دیبەیتی بنیاتنەرانە و کاری پێکەوەیی بۆ خزمەتی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا،

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP