Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان پرسیارەکانمان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت ناکات

کوردستان

بینراو 37

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ره‌خنه‌ لە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دەگرێت و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنەکەش رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان په‌یڕه‌وی ناوخۆی پێشێلكردوه‌ و پرسیاره‌كانیان ره‌وانه‌ی حكومه‌ت نه‌كردوه‌.

كاوه‌ عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ لە په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ مانگی ئابه‌وه‌ سێ پرسیاریان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كردوه‌، بەڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان پێشێلی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كردوه‌، به‌بیانوی بڵاوكردنه‌وه‌ی پرسیاریه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت بكرێن، ئه‌و سێ پرسیاره‌ی ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت نه‌كردوه‌.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرسیارێكیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردوه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند ناردویه‌تی و دابه‌ش نه‌كراوه‌، له‌ كاتێك له‌ عێراق فه‌رمانبه‌ران ته‌واوی موچه‌كانیان وه‌رگرتوه‌، داوا له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بۆ په‌رله‌مان و موچه‌خۆرانی كوردستان بداته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، " پرسیارمان لەبارەی ئه‌و بڕه‌ نه‌وتە سپیه‌مان له‌ حكومه‌ت كردوه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ شاری هه‌ولێر دابه‌ش ناكرێت و ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ش دیارنیه‌، داوامان له‌ حكومه‌ت كردوه‌ رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بدات، كه‌چی ئه‌و پرسیاره‌ش ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت نه‌كراوه‌".

جه‌ختیكرده‌وه‌، لەبارەی پرسی پێشینه‌كان و قه‌رزه‌كانی هاوڵاتیان، كه‌ پێویسته‌ بدرێنه‌وه‌ حكومه‌ت بارگرانی زۆری له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروستكردوه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كات، داوامان كردوه‌ له‌و بابه‌ته‌ ره‌چاوی باروگوزه‌رانی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP