Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانتارێک قەرەبووی زیانەکانی داگیرکاریی داعش بۆ خۆی و خێزانەکەی وەردەگرێت

عێراق

بینراو 75

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەپێی بەڵگەنامەیەکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەنبار، پەرلەمانتارێکی عێراق قەرەبووی ئاوڕشێنی باغ و خانوویەکی بۆ خۆی وەرگرتووە، کە دەوترێ بەهۆی داگیرکاریی داعش لەدەستی داون.

لە بەڵگەنامەکەی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەنباردا هاتووە هەیبەت حەلبوسی، پەرلەمانتاری عێراق، جگە لە قەرەبووکردنەوەکەی خۆی، قەرەبووی بۆ باوکی و سێ برای وەرگرتووە و دادگای ئەنباریش قەرەبووکردنەوەکەی پەسەند کردووە.

قەرەبووکردنەوەی ئەو پەرلەمانتارە و چوار کەسی نزیکی لەکاتێک دایە، سەدان هەزار خەڵکی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار هێشتا لە ئاوارەیی لە هەرێمی کوردستان دەژین و بەهۆی وێرانبوونی ماڵ و موڵکیان و قەرەبوو نەکردنەوەیان، ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

لە مانگی حوزه‌یرانی ٢٠١٤، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP