Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌لا به‌ختیار سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سایتێك تۆمارده‌كات

کوردستان

بینراو 183

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پارێزه‌ره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌ تۆمه‌تی ناوزڕاندن سكاڵا له‌سه‌ر سایتی لڤین تۆمارده‌كات و ئاشكرایكرد، بێجگه‌ له‌ قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی داوای سزای "جه‌زائی" و پاشان داوای قه‌ره‌بووی ماددیش ده‌كه‌ین، دوا بڕیاریش لای دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌بێت.

كاژین ئاسۆ پارێزه‌ری مه‌لا به‌ختیار یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، سایتی لڤین گرته‌یه‌كی ده‌نگ و جۆره‌ها وێنه‌ی مێژووی خه‌باتی له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌م گرته‌یه‌ سه‌ره‌پا جیاوازه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ی شه‌ش لاپه‌ڕه‌یی گۆڤاری لڤین كه‌ مێژووی شانازییه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی مه‌لا به‌ختیاری به‌ به‌ڵگه‌وه‌ نووسیوه‌.

پارێزه‌ره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار روونیكرده‌وه‌، له‌به‌ر رۆشنایی قسه‌ و بۆچوونه‌ ناكۆكه‌كانی خۆیان، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌لا به‌ختیار، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سایتی ناوبراو تۆمارده‌كه‌ین، به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی چونكه‌ تۆمه‌ت و ناوزڕاندنی تێدایه‌.

جه‌ختیكرده‌وه‌، بێجگه‌ له‌ قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی داوای سزای جه‌زائی و پاشان داوای قه‌ره‌بووی ماددیش ده‌كه‌ین، دوا بڕیاریش لای دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌بێت.

له‌ كۆتایشدا پارێزه‌ره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگا به‌ قه‌ره‌بووی ماددی ده‌رچوو ته‌واوی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌ بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ته‌رخان ده‌كرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP