Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هۆکاری خراپی کوالێتی بەنزین ئاشكراده‌كرێت

کوردستان

بینراو 74

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای کرد، لەسەر خراپی كوالێتی بەنزین لە هەولێر، چەند بەرپرسێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ده‌ستگیرکراون و دراونەتە دادگا.

غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، دوایی ئەوەی کۆمەڵێک بەڵگە دراوەتە دەستەی نەزاهەی هەولێر، بانگێشتکرام بۆ شایەتی لەسەر کەیسەکە، لە ئێستادا بازرگانێكی نەوت و راوێژکارێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەڕێوه‌بەرێکی گشتی لە وەزارەت دەستبەسەرکراون.



روونیشیکردۆتەوە، دوو ساڵ پێش ئێستا سووتەمەنی كوالێتی خراپ هێنراوە و هەوڵ دراوە بەپاڵپشتی ئەوان بهێنرێتە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێمە بووینەتە رێگر و گەڕاندومانەتەوە.

‏‎ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بازرگانانە بۆ ئەوەی ئێمە شكست بێنین، خۆیان سوودمەند و دەوڵەمەند بكەن لەسەر ژیانی خەڵك، چەند رێگایەکیان گرتووەتەبەر كە بە بەرتیل و پارەپێدان لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە كوالێتی خراپی نەوت بەچەند بەرپرسێكی گەندەڵی وەزارەت گۆڕیوەتەوە.
 
باسی لەوەشکردووە، ئێستا دوو بەرپرسی باڵای وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان گیراون و ناوی بەرپرسی باڵای تریش هێنراوە كە دەبێت لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت، بازرگانەكەش دوای١٤ڕۆژ بە كەفالەت ئازاد كراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP