Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆحانی: هیچ پابەندبوونێکمان بە رێکكەوتنە ئەتۆمییەکەوە نەماوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 43

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

حەسەن رۆحانی رایگەیاند، هیچ پابەندبونێکمان بەڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەوە نەماوە، لەئێستاوە قۆناغی سێیەمی کشانەوە لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە رادەگەیەنین.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، پاش سەپاندنی سزای نوێ بەسەر وڵاتەکەیدا، درەنگانێکی دوێنێ شەوی چوارشەممە حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە لەئێستاوە هیچ سنورێک لەبەردەم توێژینەوە و پەرەپێدانی ئەتۆمی وڵاتەکەیدا نەماوە، ئەوەش هەنگاوی سێیەمی کشانەوەیە لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥.

لەوبارەیەوە رۆحانی بەتەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لەئێستاوە قۆناغی سێیەمی کشانەوە لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە رادەگەیەنن و فەرمانی بەدامەزراوەی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەی کردوە -نێکیان بەرێکەوتنەکەوە نەماوە.

مانگی تەموزی رابردوو، حکومەتی ئێران لەدوو قۆناغی جیاوازدا پابەندنەبونی خۆی بەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥ی لەگەڵ وڵاتانی کاریگەری جیهان (چین، روسیا، فەرەنسا، بریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا) راگەیاند و حکومەتی ئەمریکاش سزای نوێی بەسەر ئەوڵاتەدا سەپاند.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەپاندنی سزای بەسەر ١٦ دامەزراوە و ١١ کەسایەتی و ١٠ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانیدا سەپاند و نێردەی تایبەتی ئەمریکاش بۆ پرسی ئێران رایگەیاند هەڵمەتی سەپاندنی سزاکانیان تا ئەوپەڕی فشاردروستکردن بەردەوام دەبێت و سزای دیکە بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP