Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆ: ھاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا لەسه‌ر کارمەندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان تۆماربكه‌ن

کوردستان

بینراو 68

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ ھاووڵاتیان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن، له‌ ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر كه‌مو كوڕیه‌ك له‌ ئەفسەر و کارمەندان و فەرمانبەرانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

هەر بە پێی بریارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ئاڕاستەی هاووڵاتیان كراوه‌، له‌ ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر كه‌مو كوڕییه‌ك له‌ ئەفسەر و کارمەندان و فەرمانبەرانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دەتوانن بە ڕێگەی لینکێکی تایبەت، سکاڵاکانیان تۆمار بکەن.

هه‌ربه‌ گوێره‌ی ناوه‌رۆكی فۆرمه‌كه‌ چه‌ندین رێكار خراوه‌ته‌ به‌ر كه‌ هاووڵاتیان به‌ راست و دروستی و متمانه‌پیكردنه‌وه‌ ده‌توانن ئەو سكاڵاو گلەیی و رەخنانە بگه‌ینه‌ شوێنی مه‌به‌ست و پاشان لێكۆلینه‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت و بریاری پێویستی له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌دریت

به‌ كلیككردنی ئه‌و به‌شه‌، له‌ چه‌ند خانه‌یه‌ك پێكهاتووه، ناوی سكاڵاكه‌ر و ژماره‌ی مۆبایل، كه‌ ئه‌مه‌یان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ی سكاڵاكه‌ تۆمار ده‌كات ده‌توانێت ناو و ژماره‌ی خۆی نه‌نوسێت.

بۆ سكاڵا تۆماركردن كلیك لێره‌ بكه‌

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP