Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لیژنه‌ی دارایی: حكومەتی عیراق ناتوانێت مووچەی هاوڵاتیان كەمبكاتەوە

کوردستان

بینراو 746

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە دەنگۆی كەمكردنەوەی مووچە لە لایەن حكومەتی عیراقەوە رایگەیاند، حكومەت ناتوانێت بە بیانووی كورتهێنانی بودجە، مووچە كەم بكاتەوە چونكە بڕی مووچە بە یاسا دیاریكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە كاتی قەیرانی داراییدا نەیتوانی مووچەی فەرمانبەران كەم بكاتەوە، بەڵكو سیستمی پاشەكەوتكردنی جێبەجێ كرد.

ئەو پەرلەمانتارە كە ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، باسی لەوەشكرد، ئەگەر هەوڵێك هەبێت بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ئەوا پێویست بەوە دەكات لە رێی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گۆڕانكاری لە یاسای مووچەدا بكرێت، بۆیە كەمكردنەوەی مووچە كارێكی ئاسان نییە.

ئەوەشی خستەروو، مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان و عیراق بەپێی یەك سیستم دیاریكراوە و لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دراوە، بۆیە لە حاڵەتی دەستكاریكردنی یاساكەدا بە باری كەمكردن یاخود زیادكردنی مووچەدا هەرێمیش دەگرێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP