Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شارەوانی سلێمانی: دووبارە شۆستەی بەردەم باخی گشتی نۆژەندەکەینەوە

کوردستان

بینراو 670

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، شۆستەی بەردەمی باخی گشتی هەڵدەوەشێنینەوە، چونکە بەبێ گەڕانەوە بۆ شارەوانی ئەو کارە ئەنجامدراوە، ئەوەش لەدوای ئەوەدێت ئەو شۆستەیە لەلایەن تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ نۆژەنکرایەوە.

دوای نۆژەنکردنەوەی پرۆژەی شۆستەی بەردەمی باخی گشتی لە لایەنی تیمی ئەندازیاری جوڵانەوەی نەوەی نوێوە، لە ئێستا دا شارەوانی سلێمانی لەو کارە نیگەرانە و سەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی بینەری رایگەیاند، " ئێمە ئاگاداری ئەو کارەی نەوەی نوێ نەبوین، وەک شارەوانی پێشتر دیزاینمان بۆ ئەوە شۆستەیە و چەند شۆستەیەکی تر کردووە, کە هەریەکە لە شۆستەی بەردەمی سلێمانی پاڵاس و شەقامی گۆران و کە ناسراوە بە "ئۆرزدی" دەگرێتەوە و دەرچووە بۆ بەڵێندەر کە کاری تیابکات".

هەروەها وتیشی، ئێمە پێشتر بەشێوەیەکی فەرمی رامانگەیاندبوو کە ئەو چەند شوێنە نۆژەن دەکەینەوە، کە بەداخەوە نەوەی نوێ بێ گەڕانەوە بۆ شارەوانی هەستان بە دەستکاری کردنی ئەو شۆستەیە، بەپێی یاسا نابێت هیچ لایەن یان کەسێک بە بێ گەڕانەوە بۆ شارەوانی دەستکاری شوێنی گشتی بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەدا ئەوان ئەو کارەیان کردووە کە دیزاین و هەموو شتێکی تەواوبووە و پارەکەشی بۆ ئامادەکرابوو.

هەورامان سەجادی، بەرپرسی ئۆفیسی گەنجانی نەوەی نوێ لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "ئەوان بەهانەی ئەوەیان هەیە کە لە ساڵی ٢٠١٢ کاریان لەسەر ئەوەکردووە کە ئەو شوێنانە نۆژەنبکەنەوە، بەڵام تا ئێستا نەیانکردووە و ئێستا کە نەوەی نوێ ئەوکارەی ئەنجامداوە، دەڵێن ئێمە پێشتر کارمان بۆ کردووە کە نۆژەنی بکەینەوە".

باسی لەوەشکرد، چەندین ساڵە ئەو شۆستەیە هەڵتەکاوە و تێکچووە و بووتەهۆی دروستبونی گرفت بۆ هاوڵاتیان کاتێک بەویدا تیدەپەڕین، جگە لەوەی سیمایەکی ناشرینی بە باخی گشتی بەخشیبووە کە بەردەوام هاوڵاتیان رووی تێدەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمە مۆدێلێکی نوێ ئۆپۆزسیۆن بوونە و کە ئێمە لەسەر ئەرکی خۆمان ئەو کارەمان ئەنجامداوە دەبوو دەستخۆشیمان لێ بکرایە کە بەو شێوە جوانە شۆستەکەمان نۆژەنکردووەتەوە نەک رەخنەمان لێبگرنوو شۆستەکە دووبارە هەڵبوەشێننەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP