Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەفغانستان... لە تەقینەوەیەکدا لە کابول زیاتر لە ٥٠ کەس بوونە قوربانی

جیهان

بینراو 46

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەقینەوەیەک لەناوچەی شاش داراکی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان  کەناوچەیەکی ئەمنی توندوتۆڵە لەنزیک ناوچەی سەوز رویداوە کە شونێنی چەندین دامودەزگای گرنگی وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتیمانی و دەزگای هەواڵگری ئەفغانستانە،بەو هۆیەوە زیاتر ٥٠ کەس بوون بەقەربانی.

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ئەیلولی٢٠١٩ بەرپرسانی ئەفغانی رایانگەیاند، لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە ناوەراستی کابولی پایتەختی ئەفغانستان بەلایەنی کەمەوە ١٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکە برینداربوون، هەروەها زیانی بە ئۆتۆمبێلەکان و دووکانەکانی ئەو ناوچەیە گەیاندووە کە نزیکە لە بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ و باڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە.

بزوتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ وتوێژەکانی نێوان تاڵیبان و ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک تیایدا هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بکشێنەوە.

نوسرەت ڕحێمی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، " ئوتومبێلەکانی فریاکەوتنی خێرا و تیمەکانی دیکە بەخێرایی چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە، بەلایەنی کەمەوە 10 کەس کوژراون و 42 کەسی دیکە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP