Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: هێڵی شەمەندەفەر بۆ هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت، پارێزگای هەڵەبجەش دەگرێتەوە

کوردستان

بینراو 198

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد لەبەرەی کارەکانی پڕۆژەی جووتسایدی هەڵەبجە- سەیدسادق و راشیگەیەند، هێڵی شەمەندەفەر بۆ هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت، پارێزگای هەڵەبجەش دەگرێتەوە.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "رێگای جووتسایدی هەڵەبجە - سەیدسادق تا كۆتایی مانگی ٩ تەواو دەبێت و بەڕووی شۆفێراندا دەكرێتەوە، كە خزمەتێكی گەورە بە ناوچەكە دەكات".

دانا عەبدولكەریم راشیگەیاند، "پڕۆژەی رێگای جووتسایدی هەڵەبجە-سەیدسادق، پێشتر لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پارەی بۆ تەرخان كرابوو و بە هۆی قەیرانی داراییەوە كاركردن تێیدا راگیرابوو، بەڵام ئێستا دەست بە پڕۆژەكە كراوەتەوە وتیشی، كۆتایی ئەم مانگە پڕۆژەكە بە رووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە".

درێژیی جووتسایدی هەڵەبجە – سەیدسادق، ٢٧ كیلۆمەترە، كە نزیكەی ١٧ كیلۆمەتری جووتسایدە و بەشێك لە ڕێگاكە دەبێتە یەكساید، بە تەواوبوونی پڕۆژەكەش، رێگای نێوان سلێمانی – هەڵەبجە دەبێتە جووتساید و قەرەباڵغیی رێگاوبان نامێنێت.

دانا عەبدولكەریم گوتیشی، "لە چوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبانی هەڵەبجە دەكرێتەوە، تاوەكو باشتر بتوانین بە كاروبارەكانی رێگاوبان رابگەین".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP