Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێباز حەملان وەک یاریدەدەری مەسرور بارزانی دەستبەکاربوو

کوردستان

بینراو 57

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێباز حەملان وەک یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی دەستبەکاربوو.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێباز حەملان وەک یاریدەدەری مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی دەستبەکاربوە.

لە ١٥ی تەموزی ئەمساڵدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە نوسراوێک عەبدوللە عبدوالرحمان عەبدوللە، ناسراو بە ئاشتی هەورامی بۆ پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە راسپاردبو.

رێباز حەملان دوای ئاشتی هەورامی کە لە ١٥ی تەموزی ئەمساڵدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە نوسراوێک عەبدوللە عبدوالرحمان عەبدوللەی کردە یاری دەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەبێتە دووەمین یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP