Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە سەلیم جبوری کرد

کوردستان

بینراو 47

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەسعود بارزانی و سەلیم جبوری، ئەمینداری گشتیی حزبی گردبونەوەی مەدەنیی چاکسازی (کار)ی عێراقی لە سەڵاحەدین کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی و سەلیم جبوری، ئەمینداری گشتیی حزبی گردبونەوەی مەدەنیی چاکسازی (کار)ی عێراقی کۆبوونەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، "لە دیدارەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و جبوری رۆڵی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ڕاستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەتی مەدەنی، بەرز نرخاند".

باس لەوەشکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا و هەماهەنگیی سیاسی و پەرلەمانی كرایەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP