Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دەداتە هەموو دامودەزگا حکومییەکان

کوردستان

بینراو 846

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

نوسینگه‌ی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم لە نوسراوێکی تایبەت کە ئیمزای وەزیری ناوخی لەسەرە هۆشداریده‌دات له ‌رێزنه‌گرتن له‌ئه‌فسه‌ران و‌ کارمەندانی وەزارەتەکەی (ئاسایش، پۆلیس و پێشمه‌رگه‌).

به‌واژۆی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نوسینگه‌ی‌ وه‌زیر نوسراوێك ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م پارێزگاو ئیداره‌كانی‌ هه‌رێم و ته‌واوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆو هاوشێوه‌كانی‌ ده‌كات داوای‌ رێزگرتن له‌ئه‌فسه‌رانی‌ پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و ناوخۆ ده‌كاته‌وه‌، جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك قبوڵناكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، له‌و نوسراوه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ یاساكانی‌ سه‌ربازی‌ سه‌باره‌ت به‌رێزگرتن له‌ئه‌فسه‌رانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆو ئه‌فسه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه ‌و ئه‌فسه‌رانی‌ ئاسایش كراوه‌ته‌وه‌.

باس لەوەشکراوە، پێویسته‌ له‌هه‌موو جێگه‌و شوێنێك رێز له‌ئه‌فسه‌ران بگیرێت به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و پله‌ سه‌ربازیه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ و هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك له‌مباره‌یه‌وه‌ قبوڵناكرێت ته‌نانه‌ت له‌مه‌فره‌زه‌و بازگه‌كانیش.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP