Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆژی کاراکردنی زانکۆلاین ئاشكرابوو

کوردستان

بینراو 144

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی کاراکردنی سیستەمی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی ١٢ لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکراکرد.

ئارام محه‌مه‌د وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو سیستەمی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی ١٢ لە زانکۆ و پەیمانگاکان کارا دەکرێت و هەوڵیشدەدەین ئەمساڵ زۆرترین خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرێن و کەمترین خوێندکار بمێنەوە.

هاوکات لە بارەی خوێندنی پارالێل وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی روونیکردەوە، نرخی خوێندنی پارالێل کەمدەکرێتەوە، ئەوەش تەنیا بۆ ئەو خوێندکارانی لەبەر کەمی نمرەی پۆلی ١٢ ناتوانن وەربگیرێن لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی پاردا ٢٦ هەزار و ٦٠٩ خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بە سیستەمی پارالێل وەرگیراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP