Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی پلاندانان لێدوان لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات

کوردستان

بینراو 71

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆری میدیایی بینەر گەیشتووە، داوا لەسەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەکەی دەکات کە بەشداری هیچ بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی نەکەن بە بێ رازەمەندی ئەوان.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پلاندانانەدا هاتووە، "بەمەبەستی رێکخستنی  گوتاری وەزارەت و مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ میدیاو دەزگاکانی راگەیاندن بەگشتی بڕیارماندا کە هیچ فەرمانبەرێک بەسەرجەم پلە وەزیفیەکەنەوە لێدوان وبەشداری هیچ بەرنامەیەک نەکەن.

وەزارەتی پلاندانان لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "پێویستە لەسەر سەرجەم فەرمانبەران کە پابەندی بریارەکە بن و لە کاتی بەشداریکردنی هەر بەرنامەیەک رازەمەندی ئەوانی لەسەر بێت تا بتوانن بەشداری لە هەر بەرنامەیەک بکەن".



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP