Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل ره‌خنه‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌گرێت

جیهان

بینراو 80

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل ره‌خنه‌ له‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا دەگرێت لەسەر ئەوەی ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆکردن دەربریبوو لەگەڵ ئێراندا.

بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل، له‌ كاتی‌ به‌ڕێككه‌وتنی‌ به‌ره‌و له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا به‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ راگه‌یاند، "پێشێلكارییه‌كانی‌ ئێران به‌رامبه‌ر وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانجی‌ ئێران له‌ زیادكردنی‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌، به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمییه‌، بۆیه‌ ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ نییه‌ گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵكو كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فشاری‌ زیاتری‌ بخرێته‌ سه‌ر".

ئەم لێدوانه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل له‌باره‌ی‌ ئێرانەوە له‌كاتێكدایه‌، پێشتر دۆنالد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، ئاماده‌یی‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان تاران و واشنتۆن ده‌ربڕی‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP