Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری رۆشنبیری هەرێم و وەرزش و لاوانی عێراق کۆبوونەوە

کوردستان

بینراو 40

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئه‌حمه‌د ریاز عوبێدی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق سه‌ردانی حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌ت و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش كرا.

حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "له‌ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشنبیری عێراق باسمان له‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ كرد له‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، له‌ داهاتوش پێكه‌وه‌ لێكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتنێك واژۆ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ په‌یوه‌ندی و هاوكاری و دانیشتن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا لیژنه‌ دروست ده‌كه‌ین".

باسی لەوەشکرد، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی باشی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم هه‌یه‌ و بۆ داهاتوش هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت، وه‌كو هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌شداری ده‌كه‌ن له‌و چالاكیانه‌ی له‌ ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن.

هەرلەو کۆنگرەیەدا ئه‌حمه‌د ریاز عوبێدی، وه‌زیری وەرزش و لاوانی عێراق رایگه‌یاند، دوای ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت كاره‌كان به‌شێوه‌ی مه‌یدانی ئه‌نجام بدرێن پلانه‌كان له‌ ئه‌رزی واقع جێبه‌جێبكرێن.

جەختیشی له‌سه‌ر ئه‌و راسپارده‌یه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ دووباره‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان گشت تاكه‌كانی عێراق و گێڕانه‌وه‌ی گیانی هاوڵاتی بون له‌ لایه‌ن لاوانیان و پاڵپشتیكردنی هێز و توانایان و دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی هه‌وڵی دروستكردنی ناكۆكی ده‌دات له‌سه‌ره‌ بنه‌مای ناوچه‌ و عه‌رقی و مه‌زهه‌بی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كار له‌سه‌ر كارنامه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌شێوه‌ی مه‌یدانی جێبه‌جێبكه‌ن.

عوبێدی وتیشی، "ناكرێت له‌ چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات چالاكیه‌كان به‌شێوه‌ی ناوچه‌یی ئه‌نجام بدرێن له‌كاتێكدا كه‌ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام به‌ده‌ست دێت بۆ هه‌مو عێراقه‌، بۆیه‌ چالاكیه‌ك له‌ هه‌رشوێنێك بكرێت بۆ هه‌مو عێراقه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ی له‌ پێشمانه‌ له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزش و لاوان كاری هاوبه‌ش و پاڵپشتی هاوبه‌ش بكه‌ین، پاڵپشتیش له‌هه‌ر چالاكیه‌ك ده‌كه‌ین بۆ بنیاتنانی بناغه‌یه‌كی به‌هێز".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP