Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەردۆگان: سورین لەسەر پێکهێنانی ناوچەی ئارام لەخۆرهەڵاتی فورات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 47

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

رەجەب تەیب ئەردۆگان لە میانیەی وتارێکیدا بۆ پارتەکەی لە ئەنقەرە رایگەیاند، ئه‌وانه‌ی خۆیان لێ دوورخستیه‌نه‌وه‌ له‌ باره‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، چه‌كی ئاراسته‌كراو، سیستمه‌كانی چاودێری و نیشانكردن كه‌ پێویستمانن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ له‌و به‌رهه‌مانه‌ ده‌ڕوانن كه‌ دروستمان كردوون.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی وتارێکیدا بۆ پەرتەکەی رایگەیاند، "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا نامانترسێنن و پاشگه‌زمان ناكه‌نه‌وه‌، ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نها پێداگریمان پته‌و ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی له‌سه‌ری ده‌ڕۆین''.

لە بارەی پرسەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە وتی، "هیچ كه‌سێك ناتوانێت بێبه‌شمان بكات له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ مافی خۆمانه‌، تا كۆتایی داكۆكیكار ده‌بین له‌ مافه‌كانمان".

 

لە بارەی ناوچەی ئارامیشەوە سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، " سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ئه‌یلوول بنیاتنانی ناوچه‌ی ئارام له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات، به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ ده‌مانه‌وێت، به‌ كرده‌یی ده‌ستی پێ بكرێت".

 

لەبارەی کۆچبەرانیشەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "ناچار دەبین دەرگاکان بکەینەوە، ئایا بەس ئێمە شان دەدەینە ژێر ئەم بارە؟ لەبارەی دابەشکردنی باری پەنابەران کە ئێمە میوانداریان دەکەین، پشتگیری تەواومان بەدەست نەگەیشت لە یەکێتیی ئەورووپا و جیهانەوە، بۆ ئەوەی وەری بگرین پێ دەچێت ناچاربین دەرگاکان بکەینەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP