Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوا لە بێکاران دەکرێت بەمەبەستی ده‌ستكه‌وتنی کار فۆرم پڕبکەنەوە

کوردستان

بینراو 323

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -



كه‌مپه‌ینی ده‌رفه‌ت بەمەبەستی رەخساندنی هەلی کار بۆ کەسانی بێکار داوا دەکات، فۆرمى كه‌مپینه‌كه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتویه‌كى نزیكدا ده‌رفه‌تى كاریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌.

رێكخه‌رانی (كه‌مپه‌ینی ده‌رفه‌ت) ئەمرۆ بڵاوییانکردەوە، "پاش په‌یوه‌ندیكردنیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێكخراوی ناوخۆیی و بیانی و كۆمپانیا و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی داتابه‌یسێكن بۆئه‌وه‌ی له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا بتوانن ده‌رفه‌ت بۆ بێكاران بدۆزرێته‌وه‌".

رێكخه‌رانی کەمپەینەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ (كه‌مپه‌ینی ده‌رفه‌ت) فۆڕمێكی ئۆنلاین بڵاوده‌كاته‌وه‌ و داوا له‌ كارخوازان (داواكارانی هه‌لی كار) ده‌كات پڕی بكه‌نه‌وه‌ و زانیاری دروست بنوسن".

كه‌مپەینه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌، "فۆڕمه‌كه‌ چه‌ند پرسیارێكی ساده‌ له‌خۆده‌گرێت، كه‌ هه‌موو كارخوازان به‌ جیاوازی ئاستیانه‌وه‌ ده‌توانن پڕی بكه‌نه‌وه‌ و سودمه‌ندبن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP