Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری پێشمەرگە: هەنگاوەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە زۆر باش دەڕۆن

کوردستان

بینراو 45

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند، هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی رێكخستنه‌وه ‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی راست ده‌ڕۆن، به‌شێوه‌یه‌ك خواست و مه‌به‌ستی پێشمه‌رگه‌ی تێدا پارێزراو بێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠١٩‌، له‌گه‌ڵ تیمێكی راوێژكارانی سه‌ربازی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان كه‌ پێكهاتبوون، له‌ كۆلۆنێل كالیتۆ و موقه‌ده‌م ستیڤان كۆبووه‌وه‌.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژه‌ی بۆ ئەوەكرد، پاڵپشت به‌و رێككارانه‌ی گیراوه‌ته‌ به‌ر، پرسی رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌و لیواكان له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چن، خاڵی دورستیش له‌م پڕۆسه‌یه‌ هاوكاریی و راوێژی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانان و راوێژكارانیانه‌، بۆ ئه‌مه‌ش ستایشی كردن و هیوای خواست له‌و رۆڵ بینینه‌ گرنگه‌یان به‌رده‌وامبن.

هەروەها تیمی راوێژكارانی هاوپه‌یمانان، تیشكیان خسته‌ سه‌ر دواین گۆڕانكارییه‌كان و له‌مپه‌رە چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیشیان له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ شیكرده‌وه‌.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ جەختیکردەوە، ئه‌و رێگایه‌ ده‌گرینه‌به‌ر كه‌ به‌ قازانجی باشكردنی دۆخ و ژیانی پێشمه‌رگه‌ كۆتایی بێت، ئه‌وه‌ی ده‌ستمان پێكرده‌وه‌، ئامانج لێی ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و ژیانێكی شایسته‌تر و باشتر ببه‌ین. ئه‌مه‌ش به‌رێگای چاكسازی ده‌كرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP