Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تۆڕی میدیایی بینەر هۆکاری دواكه‌وتنی مووچە ئاشکرادەکات

ئابوری

بینراو 1912

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی بڕیاربوو پێنجی هه‌موو مانگێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست وه‌زاره‌تی دارایدا نییه‌ مووچه‌ له‌ كاتی خۆیدا ده‌به‌شناكرێت.

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له‌ پێنجه‌م رۆژی  هه‌موو مانگێک دابه‌شکردنى مووچه‌ى ده‌ستپێکردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، پاره‌ له‌بانکه‌کاندا نه‌بووه ‌و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌کان که‌ بڕى ٣٧٨ ملیار ده‌داته‌ وه‌زاره‌تى دارایى بۆ مووچه‌ نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانکى وه‌زاره‌تى دارایى و که‌وتووه‌ته‌ یه‌کشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى ئاینده‌ و ئەگەر یەکشەممەش نەدرێت دوو شەمە پشووە و دوای دووشەمە دەدرێت.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، هۆکاری دواکەوتنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی هاتنی پارەیە و ئەو پارەیەش کە لەخەزێنەی وەزارەتی دارایی خۆیدایە ئامادە نییە بەسەر مووچەخۆرندا دابەشی بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیار وابوو ئەمڕۆ پێنجشەمە مووچەی فەرمانبەران دابەشبکرێت، بەڵام دابەشنەکراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP