Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پارتی ناوی کاندیدەکانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە رادەستی دیوانی پارێزگا کرد

کوردستان

بینراو 11

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پاریزگای هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کاندیدەکانی بۆ پۆستی ئەنجومەنی پاریزگای هەڵەبجە کە سێ کاندیدە پێشکەش بە دیوانی پاریزگای هەڵەبجە کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی ١٢ی پارتی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، بە تۆڕی میدیای بینەری راگەیاند، "ئه‌مڕۆ ئێمه‌ وه‌ك لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کاندیدەکانی خۆمان بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ له ‌رێگه‌ی پارێزه‌ر، كارزان سه‌لامەوە راده‌ستی دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كرد".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌رده‌ڵان ئه‌حمه‌د و شێنێ هۆشیار و كاروان ئه‌مین، به‌ربژێری ئێمه‌ن بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، هاوكات سه‌رخێل ئه‌نوه‌ر خه‌لیفه‌ یونس، به‌ربژێرمانه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ".

ئەوەش لە کاتیکدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو ٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجە کۆبوونەوە و بڕیاریاندا کە تا ٥ی ئەیلول ناوی سەرجەم کاندیدەکانی ئەنجومەنی پاریزگای هەڵەبجە رادەستی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP