Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: وتاری هەینی بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌نووسرێته‌وه

کوردستان

بینراو 128

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گۆڕانكاری له‌ وتاری ئایینی ده‌كات و به‌پێی گۆڕانكارییه‌كه‌ وه‌زاره‌ت خۆی وتاری هەینی بۆ مامۆستایانی ئایینی دیاریدەکات.

شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی، سه‌رپه‌رشتیاری لێژنه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی وتاری ئایینی له‌ كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە، "به ‌چاودێریی سه‌رۆك وەزیرانی پێشووی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و به‌ سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری ئه‌وقاف وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ ٨ و ٩ی ١١ی ٢٠١٦ كۆنفرانسێكمان بەڕێوە برد كه‌  ٦٠٠ مامۆستای ئایینی و پسپۆڕ به‌شدارییان تێدا کرد، كه‌ دوو ڕۆژی خایاند و له‌وێ چه‌ند توێژینه‌وه‌ك پێشكه‌ش كران له‌گه‌ڵ ١٦ ڕاسپارده‌، كه‌ گوتاری هه‌ینی له‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستان یه‌ك بخرێت و كاته‌كه‌ی بكرێته‌ ٢٠ خوله‌ك، دوای ئه‌وه‌ لێژنه‌یه‌ك ته‌شكیل كرا كه‌ خۆم سه‌رۆكی لێژنه‌كه‌ بووم و دەستمان کرد به‌ دیاریكردنی ته‌وه‌ری وتاری هه‌ینی له‌ ٣ی ٤ی ٢٠١٧ تا ئه‌مڕۆ ٣ ته‌وه‌ر دانرا بۆ وتاری ئایینی، دواتر كرا به‌ دوو ته‌وه‌ر".

شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی وتیشی، "بۆ ئه‌م كابینه‌ نوێیه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی ده‌كرێت، لیژنه‌یه‌ك ته‌شكیل كراوه‌، دوو ته‌وه‌ره‌ی وتار ده‌كرێته‌وه‌ یه‌ك وتار و له‌  ١٣ی ٩ی ٢٠١٩ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن".

به‌رزنجی ئاماژەی بەوەشکردووە، "وتاره‌كان بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌نووسرێته‌وه،‌ به‌ڵام مامۆستائاینییه‌كان مولزه‌م نین وه‌ك خۆی وتاره‌كه‌ بخوێننه‌وه‌، ته‌نیا بۆ سوودوه‌رگرتنه‌،  ئێمه‌ چیرۆك و فه‌رمووده‌ و شیعری كوردی ده‌خه‌ینه‌ ته‌وه‌ره‌كانه‌وه‌، خۆیان ده‌توانن ده‌وڵەمه‌ندی بكه‌ن."

ناوبراو ده‌شڵێت، "نابێ مامۆستای ئایینی له‌و چوارچێوەیە‌ ده‌ربچێت و بۆ هه‌موو كوردستان به ‌یه‌ك سیسته‌م ده‌بێت كه‌  ٣٥٠٠ وتار لە کوردستان دەدرێ و دەبێ  پابه‌ند بن پێوه‌ی."

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP