Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەلی عەونی: درووستكردنی ئەنجومەنی سیاسی داواكاری ئێمه‌ نییه‌

کوردستان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە پارتی هەوڵیدابێ بۆ دروستکردنی ئەنجومەنی سیاسی بۆ حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و بە چەواشەکارییەکی بێ بنەما ناوی دەبات.

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەری  راگەیاند، لە هەندێک شوێن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە ئەنجومەنێکی سیاسی بۆ حزبە سیاسییەکان دروست بکات، بەڵام ژمارەیەک وڵات رێگرییان لەو هەوڵە کردووە، ئەو هەواڵە هیچ راستییەکی تێدا نییە و چەواشەکارییەکی بێ بنەمایە".

باسی لەوەشکرد، " پارتی دیوکراتی کوردستان پێویستی بەوە نییە هەوڵێکی لەو شێوەیە بدات، هەر بابەتێکیش پەیوەندیی بە ناوخۆی کوردستانەوە هەبێت، پارتی خاوەنی را و بڕیاری خۆیەتی و نە پێشتر و نە ئێستا و نە داهاتووش، (ویسایەی) هیچ لایەک قبووڵ ناکات".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ئەوەشی وت، " لە پێشتریشدا چەند دەزگاو سایتێک هەواڵی لەو شێوەیەیان بڵاوکردووە تەوە و هەر ئەوکاتەش ئەو هەواڵەمان رەتکردووەتەوە و پارتی نە هەوڵێکی لەو شێوەیەی داو نە له‌ داهاتووشدا هەوڵی بۆدەدات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP