Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاسایشی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد

کوردستان

بینراو 221

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندرواێکدا چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد بەتۆمەتی كێشانی ماددەی هۆشبەر، راشیگەیاند لەلایەن دادوەرەوە سزا دەدرێن.

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا ئاشكرایكردووە، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرو هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی  ٩/٢/٢٠١٩ تا ڕۆژی  ٥/٣/٢٠١٩ بەبڕیاری دادوەر ، لەپارێزگای سلێمانی چوار كەس دەستگیر بكەن، بەپێی ماددەی (14 مخدرات)، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 ، ڕۆژی ١/٩/٢٠١٩  سزادران بەم شێوەیەی لای خوارەوە،

 تاوانباران ...

١ (غ ، ع ، س) لەدایك بوی ساڵی ( ١٩٦٤ ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب  ، سزادرا بۆ ماوەی (٥)ساڵ و یەك مانگ، غرامەكردنی بەبڕی ٤٥٠ هەزار دینار .

٢ (ز ، ص ، م) لەدایك بوی ساڵی ( ١٩٩٩ ) ، پیشەی كاسب  ، سزادرا بۆ ماوەی (٦)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی ٤٥٠ هەزار دینار .

٣ (أ ، ك ، م) لەدایك بوی ساڵی ( ١٩٧٨ ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (٦)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی ٤٥٠ هەزار دینار .

٤ (ن ، ص ، م) لەدایك بوی ساڵی ( ١٩٦٥ ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (٦)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی ٤٥٠ هەزار دینار .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP