Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوڵاتیان دەستدەکانەوە بە گەشتی عومرەکردن بۆ وڵاتی سعودییە

کوردستان

بینراو 75

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاتی دەستپێکردنەوەی بۆ گەشتی عومرەی هاوڵاتیان راگەیاند و رێنمایی تازە بۆ ئەم گەشتانەش دەخانەروو.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راگەیاند، لەم مانگەدا وادەی دەستپێکردنەوەی ئەنجامدانی گەشتی عومرەیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ وڵاتی سعودییە تا هاتنەوەی ساڵێکی تر پێش هاتنەوەی جەژنی قوربان، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی سلێمانی کۆبوونەوە و  چەند رێنمایەکمان داناوە و لەهەفتەی داهاتوودا بڵاوی دەکەینەوە.

باسی لەوەشکرد، دەمانەوێت بۆ ئەمساڵ ئاسانکاری زیاتر لەو گەشتەدا بۆ ھاووڵاتیان بکەین، تا بە شێوەیەکی باشتر هاوڵاتیان بتوانن گەشتەکانیان بکەن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ لە ھەرێمی کوردستاندا ٦٠ کۆمپانیا کاری گواستنەوەی عومرەکاران دەکەن کە لە ساڵی رابردووەوە راستەوخۆ لە فرۆکەخانەکانی ھەرێمەوە بۆ وڵاتی سعودیە ئەنجام دەدرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP