Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کاروباری کۆمەڵایەتی: ئەو سایتانەی کە خراپەکاری بڵاودەکەنەوە دەبێت دابخرێن

کوردستان

بینراو 70

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ڕێوبه‌ری گشتی کار و کاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و سایتانه‌ ده‌كات كه‌ خراپه‌كاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.‌

عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی کار و کاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له‌ ‌كۆبوونه‌وه‌یەکدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌و مافی‌ ئافره‌تان ‌و ژنان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاندووه‌، به‌رده‌ستبوونی‌سایت ‌و په‌یجه‌ خراپه‌كان ‌ توندوتیژی ‌‌و فیلمی‌ سێكسی‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و ‌ به‌ بێ فلته‌ر بۆ گه‌نجان ‌و هه‌رزه‌كاران مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌یه ‌و ئاینده‌ و ژیانی‌ كۆمه‌لایه‌تیمان رووبه‌ڕووی‌ گرفت ‌و كێشه‌ی‌ نوێ ده‌كاته‌وه.‌

هاوکات داوای کردووە لە په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ رێگه‌ی‌ بڕیارێكه‌وه وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن راسپێرێت له‌ رێگه‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌و سایت ‌و په‌یجانه‌ فلته‌ر بكات ‌و رێگه‌ی‌ كاركردنیان پێ نه‌دات له‌ كوردستاندا.

له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین كه‌س به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون و پۆلیسی سلێمانیش ئاشكرای كردووه‌، ئه‌و خراپ به‌كارهێنانانه‌ بووه‌ته‌ هۆی دروستكردنی كێشه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ چه‌ندین خێزان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP