Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

موسەنا ئەمین: دوو هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ دواکەوتنی مووچە

کوردستان

بینراو 610

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندام پەرلەمانێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی بارەی پرسی مووچە و بودجەی هەرێم ئاستەنگەکانی بەردەمی لە بەغداد رایگەیاند، " بەدڵنیاییەوە ئەو رێککەوتنانەی کرا کورت خایەن بوو بۆ بودجەی ٢٠١٩ بوو جارێکی تر ئێستا هێزە سیاسیەکان تێهەڵدەچنەوە بۆ رێککەوتنێکی نوێ".

موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "بەدڵنیاییەوە ئەو ڕێککەوتنانەی کرا کورت خایەن بوو بۆ بودجەی ٢٠١٩ بوو جارێکی تر ئێستا هێزە سیاسیەکان تێهەڵدەچنەوە بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ، ئەورێککەوتنانەی کرا جۆرێک بوو لە ئاسانکاری بۆ پێکهێنانی حکومەتی ناوندو "تەنەزولێک" بوو بۆ عادل عەبدولمەهدی، ئێستا فشارێکی سیاسی بەهێز لەناو پەرلەمان دروست بووە لەسەر عادل عەبدولمەهدی و وەزیری دارایی کە بەپێچەوانەی یاسا هەندێک داهاتیان ناردووە بۆ حکومەتی هەرێم، حکومەتی هەرێم ئەو "ئیلتیزامە ئیتیحادییانەی" هەیبوو بەرامبەر بەغداد جێ بەجێی بکات چ دەربارەی ڕادەستکردنی نەوەت، وە چ دەربارەی پێشکەشکردنی "حساباتی خیتامی" ئەو سامان و داهاتەی بۆی چووە وە ڕونکردنەوەی پێویستی نەداوە وە ئێستاش نەیداوە، ئەگەر لەڕوی دەقی یاساییەوە سەیری یاسای بودجه‌ی عیراق بکەین وەک دەقە یاساکە ڕەنگە لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نەبوبێت بەڵام لە شێوازی جێ بەجێ کردنیدا ڕەنگە عادل عەبدولمەهدی خۆی لەشێوازی جێ بەجێ کردنیدا ئەو ئاسانکارییانەی بەزیادەوە کردبێتی بۆ هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "نازانرێت چ گۆڕانکارییەک روودەدات، گرژی لە پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێم کاری گەری راستەوخۆی دەبێت، ناشزانین نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا چی بەسەردێت، ناشزانرێت چ قەیرانێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا روودەدات، یان چ شکستێک چاوەڕی عەبدولمەهدی و حکومەتەکەی دەکات، چەند هۆکارێکی تریش هەیە کە ناتوانرێت کە بودجەی ٢٠٢٠ عێراق و هەریمیش هەمان شت دەبێت، وە ئەو ئاسانکارییەی کە پێشتر بۆ هەرێمی کوردستان کرا ئێشتا لە بەغدا ئه‌و ئاماده‌ییه‌ سیاسیه‌ نیه‌ به‌ڵكو ده‌نگی دژی هه‌رێمی كوردستان دروست كراوه‌".
لەبارەی هەبوونی ئەو گرژییەی بەغد بەرامبەر هەرێم بە دەنگی ئەمریکای وتووە، "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ راستگۆ بین به‌ڵێ حكومه‌تی هه‌رێم "ئیلتیزاماتی ئیتحادی" خۆی به‌رامبه‌ر به‌غداد جێ به‌جێ نه‌كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ وایكردووه‌ ڕێگایه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ده‌یانه‌وێت گێچه‌ڵ به‌كورد بكه‌ن وه‌ ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌شه‌وه‌ هه‌تا گێچه‌ڵ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی-ش بكه‌ن".
لە بارەی هۆکاری دواکەوتنی مووچەشەوە باسی لەوەکرد، "یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم "ئیلتیزاماتی ئیتحادی" جێ به‌جێ نه‌كردووه‌، دووه‌م ته‌وژمێكی گێچه‌ڵكردن ئێستا به‌كورد و عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌به‌غداد بازاڕی گه‌رمه‌، ئه‌م دوو هۆكاره‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداده‌وه‌ دوابكه‌وێت".

روونیشکردەوە، "ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئێستا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بیكات ئه‌وه‌یه‌، یه‌كه‌م واز له‌و سیاسه‌ته‌ بهێنێت كه‌ "ئه‌وه‌ی خۆم بۆخۆم ئه‌وه‌ی تۆش ده‌خۆم" ئه‌مه‌ سه‌رناگرێت ده‌بێت به‌ شه‌فاف و ڕوون و ئاشكرا بۆ ڕای گشتی عیراقی و كوردستانیش بڵێ بۆچی نه‌وت "ته‌سلیم" ناكات، له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ وه‌ك سیاسی هه‌ندێك پرسیارمان كردبێت و ده‌یزانین وه‌ هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی عیراقیش ده‌یزانێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و گرێبه‌سته‌ درێژخایه‌نانه‌ی هه‌رێم كردویه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت، هه‌رێم كه‌وتۆته‌ ژێر قه‌رزێكی زۆر بۆیه‌ ناتوانێت نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد بكات".

لە کۆتای قسەکانیدا وتی، "تا ئه‌م ساته‌ش كه‌ قسه‌ی تێدا ده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد ناكات هۆكاری ڕاده‌ست نه‌كردنه‌كه‌شی "به‌نیوه‌ناچڵیه‌" وه‌ك وتم وه‌ك پێویست هۆكاره‌كه‌ی نه‌ به‌ ئێمه‌ نه‌ به‌حكومه‌تی فیدراڵی نه‌به‌ڕای گشتی نه‌وتراوه‌ كه‌له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هه‌رێم ئیلتزام ده‌كات یا نا وه‌ بۆچی نایكات، ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت و هەمووداهاتەکانی خۆی بۆ خۆی بێت و لە بودجەی عێراقیش پشکی هەبێت، کورد سەربەخۆنیە و لە چوار چێوەی عێراقدایە بۆیە دەبێت پەیوەستبێت بە یاسا هاوبەشەکانەوە دەستور پەیرەوکات و ئیلتیزامەکانی جێبەجێبکات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP