Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری بەرگری ئەمریکا و فەرەنسا بۆ تاوتوێکردنی هاتوچۆ لە کەنداودا کۆدەبنەوە

جیهان

بینراو 51

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، وەزیری بەرگری فەرەنسا و ئەمریکا لەگەڵ هێزە دەریاییەكاندا كۆدەبنەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی هاتوچۆ لە ئاوەكانی كەنداو.

 

بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند "سبەی شەممە مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكان و هاوتا فرەنسیەكەی كۆدەبنەوە پێكەوە بابەتی پارێزگاریكردن لە هاتوچۆی ئاوەكانی كەنداو تاوتوێدەكەن".

 

باسی لەوەشکردووە، "ئێمە دەزانین فرەنسا بەرژەوەندی هەیە لە بەشداریكردنی لە هەوڵەكانی گرنتیكردن و پاراستنی هاتوچۆی ئاوەكانی كەنداو، بۆیە هەوڵدەدەین چەند رێگەیەك بدۆزینەوە بۆئەنجامدانی هەماهەنگی بۆ ئەو مەبەستە".

 

ئەوەش لەدوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و بریتانیا، هەریەك لە وڵاتانی فرەنسا و ئەڵمانیایان بانگهێشتكرد بە مەبەستی پێكهێنانی هاوپەیمانیەك لە كەنداو، تا هاتوچۆی دەریایی كەشتیە بازرگانیەكان لەو ناوچەیەدا دەستەبەربكەن، بەڵام هەردوو وڵات لەوبارەیەوە بڕیارێكی تەواویان نەدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP