Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شازادەی جێنشینی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوایەکی لە عەبدولمەهدی کرد

عێراق

بینراو 458

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە گفتوگۆیان لەبارەی جێگیرکردنی بازاڕی نەوتی جیهان کرد.

ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێک کە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، "محەمەد بن سەلمان پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدییەوە کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگییەکانی نێوانیان و وڵاتانی دیکەی ئەندامانی دیکەی رێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی رێکخراوەکە سەبارەت بە جێگیرکردنی بازاڕی نەوت".

ئەم گفتوگۆیەی عەبدولمەهدی وشازادەی جێنشینی سعودیە لەکاتێکدایە کە سعودیە لەگەڵ وڵاتانی گەورە بەرهەمهێنی نەوت لە گفتوگۆدایە بە ئامانجی جێگیرکردن و گەشەکردنی بازاڕی نەوتی جیهان، لەکاتێکدا بەهۆی گرژییەکانی ئەم دواییەی کەنداو و ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە ناجێگیری بەخۆیەوە بینیووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP