Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆیە... لە رووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

کوردستان

بینراو 88

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە رێگەی نێوان ھەولێر-کۆیە نزیك بازگەی کەسنەزان کەسێك گیانی لە دەستدا و دوو کەسی تریش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی نێوان کۆیە-هەولێردا ئۆتۆبێلێکی جۆری بی ئێم دبلی و دەکەوێتە یەکێک لەو شوێنانەی کە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاکە هەڵکەندراوە و بەو هۆیەوە سەرنشینێکیان گیان لە دەستدەدات بەناوی ( کانیار کەریم عەلی)  دووانی دیکەش بە ناوەکانی ( هۆشەنگ نورەدین سەعید، دیاری غازی کەریم) بریندار دەبن.

باس لەوەشکراو "لەکاتی تێکچوونی ئەم ڕێگەیە و لەکاتی نۆژەن کردنەوەی رێگەکە بەردەوام رووداوەکانی ھاتووچۆ ھۆکاری گیان لە دەستدانی تاکی کوردە راستە پابەند نەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیاری کراو و ھەڵومەرجی رێگەکە بەشێکی ھۆکارەکانە بەڵام خراپی رێگەکە و کەمی فراوانی لە رابردوو و کەمتەرخەمی لایانی جێ بە جێ کاری نۆژەنکردنەوەکە لە کاتی ئێستادا بەشی زۆری ھۆکارەکانی رووداوەکانی ھاتووچۆیە لەم رێگەیە ، تاکە چارەسەر تەواوکردنی دوو سایدیی نێوان کۆیە ـ ھەولێرە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP