Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشدارییەک دەداتە هاوڵاتییان

کوردستان

بینراو 1002

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا داوا لە چەند گەڕەكێكی شار دەکات کە ئەو ئاوەی ئەمڕۆ بۆیان بەردراوەتەوەو رەنگی گۆڕاوە بۆ خواردنەوە بەكاری نەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "دوێنی بەهۆی هەندێک چاکسازی لە هێڵی کارەبای ۳۳ کەی ڤی تاسڵوجەدا، هێڵی ئاوی دوکان- سلێمانی بۆ ماوەی ۱۲سەعات وەستا".

ئاماژەی بۆ ئەقوەشکردووە، "ئەمڕۆ لەکاتی دابەشکردنەوەی ئاو لە پڕۆژەکە لە هەندێک گەڕەک رەنگی ئاوی خواردنەوەیان گۆڕاوە کە هۆکارەکەی ئاوی ماوەی ناو بۆڕییەکە بووە".

وتیشی، "داواکارین لەو گەڕەکانەی ئەو ئاوەیان بۆ چووە بەکارینەهێنن بۆ خواردنەوە و لەئێستادا رەنگی ئاوی پڕۆژەکە ئاسایی بۆتەوەو هیچ گرفتێکی نەماوە".

دەقی روونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە.
دوێنی بەهۆی هەندێک چاکسازی لە هێڵی کارەبای ۳۳کەی ڤی تاسڵوجەوە هێڵی ئاوی دوکان سلێمانی بۆ ماوەی ۱۲سەعات وەستا ئەمڕۆ لەکاتی دابەشکردنەوەی ئاو لە پڕۆژەکە لە هەندێک گەڕەک ڕەنگی ئاوی خواردنەوەیان گۆڕاوە کە هۆکارەکەی ئاوی ماوەی ناو بۆریەکە بوە ،بۆیە داواکارین لەو گەڕەکەنەی ئەو ئاوەیان بۆ چووە بەکارینەهێنن بۆ خواردنەوە لەئێستادا ڕەنگی ئاوی پڕۆژەکە ئاسایی بۆتەوەو هیچ گرفتێکی نەماوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP