Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی: پێویستە وەک بیلبیلەی چاومان ئاگامان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بێت

کوردستان

بینراو 77

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ هەینی قوباد تاڵەبانی لە سنوری گەرمیان چەند ماڵە شەهیدێکی بەسەرکردەو و رایگەیاند، دەبێت وەک  بیلبیلەی چاومان ئاگاداری خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان بین.

قوباد تاڵەبانی لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، ئەمڕۆ لە گەرمیان سەردانی خانەوادەی سەربەرزی هەریەک لە شەهیدان (شەهید پشتیوان، شەهید حەیدەر، شەهید بەرزانم کرد کە هاوکات لەگەڵ شەهید ئاسۆ لە کوڵەجۆ بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەهیدبوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەوان رۆڵەکانیان لەپێناو پاراستنی کوردستان لە دەستدا، هەربۆیە ئەرکی هەموومانە وەک وەفا بۆ خوێنی شەهیدەکان، وەک بیلبیلەی چاومان ئاگاداری خانەوادە سەربەرزەکانیان بین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP