Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خەسرەو گۆران: پێمان باشە حزبە کوردستانییەکان لە کەرکوک بەیەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن

کوردستان

بینراو 64

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانرایگەیاند، كه‌ حزبه‌كه‌ی‌ پێی‌ باشه‌ لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ لەهه‌ڵبژاردنی‌ كه‌ركوك‌ و  ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا بكه‌ن.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پێمانباشە لەهەڵبژاردنی‌ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەیەک لیست بەشداری بکەین.

باسی لەوەشکردووە، "بۆ ئەو کارەش پارتی هەنگاوی ناوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەو بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام دەبێت، پشتیوان بەخودا بڕیارێکی یەکگرتوو دەدەین سەبارەت بەو هەڵبژاردنانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "ئێمە تەنانەت لەهەڵبژاردنەکانی ١٢/٥/٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ئەوەبوین کە کورد لەسەرتاسەری ناوچە کوردستانییەکان بەیەک لیست بەشداریی بکات، سەرەڕای هەموو ئەوانەی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر روویاندا".

روونیشی کردەوە کە ئەمجارە لەگەڵ ئەوەداین کوردستانیان بەیەک لیست دەنگبدەن، لە هەریەکە لە مەندەلی و خانەقین تا شەنگال، "لەبەر ئەوەی لەسیستەمی نوێ هەڵبژاردن لەقازانجی لیستە گەورەکانە، ئەگەر بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان بەتایبەت لەکەرکوک زیاتر لەیەک بۆ دو کورسیمان بەردەکەوێت".

ئەوەش لە کاتیکدایە بڕیاره‌ مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ داهاتوو هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق به‌رێوه‌بچێت، به‌پارێزگای‌ كه‌ركوكیشه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP