Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فیلمێک دوو ئایکۆنی مەزنی سینامای کوردی کۆدەکاتەوە

هەمەرەنگ

بینراو 169

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

هەردوو ئەکتەری ناوداری کورد "شوان عەتوف و ماهیر حەسەن" بەشداری لە فیلمێکی سینەماییدا دەکەن بەناوی (٠٩) کە فیلمەکە لەدەرهێنانی دەرهێنەری کورد "بەختیار فەتاح"ە.

کۆمپانیای کام پڕۆدەکشن رایگەیاند، سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکە بە ناوی (٠٩) کە باس لەتاوانێکی جیهانی دەکات.

لەفیلمەکەدا هەریەکە لە ( شوان عەتوف، ماهیر حەسەن و سیروان جەمال) و چەندین ئەکتەری دیاری کورد بەشداریان تێداکردوە.

 کام پرۆدەکشن ئەوەشی راگەیاندووە، کە رۆژی شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠١٩ کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێوارە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ راگەیاندنی فیلمەکە لە گراند میلینیۆم سازدەکات.

 هەروەها بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە هەریەکە لە ( بەختیار فەتاح و سامان جەلال)ن.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP