Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رەنگە سبەی مەلا بەختیار بەشداری کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بکات

کوردستان

بینراو 429

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سبەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و رەنگە لەو کۆبوونەوەیەدا مەلا بەختیار ئامادەببێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە سبەی شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠١٩ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کۆدەبێتەوە و رەنگە لەو کۆبوونەوەیدا (مەلا بەختیار) لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی ئامادەببێت، کە ماوەیەکی زۆرە بەشداری کۆبوونەوەکانی حزبەکەی نەکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مەلا بەختیار بەردەوام داوای بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی کردووە، پرۆژەیەکی گەورەشی راگەیاند بۆ گۆڕانکاریی لە حزبەکەیدا لە هەموو روێکەوە ئەم بەشدارییەی مەلا بەختیاریش پێدەچێت بۆ بڕیاردانبێت لە دیاریکردنی ڕۆژ و کاتی کۆنگرە کە مەلا بەختیار لە دوای مردنی تاڵەبانییەوە بەردەوام سوور بووە لەسەر بەستنی کۆنگرە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP