Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكانی گەرمیان کۆبووەوه

کوردستان

بینراو 208

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم لەگەڵ لایەنە ئەمنی و سەربازییەکانی گەرمیان دۆخی ئەمنی ناوچە سنوورییەکان و چۆنیەتی پێشگرتن لە جموجوڵی پاشماوەی چه‌كدارانی داعشی تاووتوێ کرد

دوای کۆبوونەوەکە سەمیر هەورامی وتەبێژی فەرمی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ هەینی شەشی ئەیلولی ۲٠۱۹، ئەنجامدرا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جەختی لەوە کردەوە کە چیتر نابێت رێگە بدرێت چەكدارەكانی پاشماوەی داعش ئەو کەلێن و بۆشاییە ئەمنیانە بقۆزنەوە کە لە سنووری نێوان هێزەکانی هەرێم و بنكەو بارەگاكانی هێزە عیراقییەکاندا هەیە

وتیشی،  پاش ئەو کەلێنە ئەمنییەی کە لەماوەی رابردوودا لەناوچەی گوڵەجۆ روویدا، ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی گەرمیانی کرد و لەگەل هەموو لایەنە ئەمنییەکان کۆبووەوە

روونیشیکردەوە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی سەقامگیرکردنی زیاتری سنوورەکانی هەرێم کرا


قوباد تاڵه‌بانی لە کۆبوونەوەکەدا روونیكردەوە، كه‌ حكومەتی هەرێم لەخەمی پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستاندایەو بە ئەرکی لەپێشینەی خۆی دەزانێت

داواشیکرد هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی گەرمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی داعش ئاستی هەماهەنگی نێوانیان زیاتر و توندوتۆڵتر بکەن و سوپاس و ستایشی رۆڵی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی گەرمیانی کرد لەپای ئەركی پاراستنی سنورەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان 


لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێم باسی لەوەکرد، داعش لە رووی سەربازییەوە تێکشکاوە، بەڵام ئەو زەمینەو پاساوانەی داعشی بەرهەمهێنا بەشی زۆری وەك خۆی ماوەتەوە، هەر بۆیە پێویستە شان بەشانی چاوكراوەیی ئەمنی و بەرەنگاریی سەربازیی، لە سەر ئاستەكانیتریش حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق پێكەوە بەرەنگاری داعش و  ژێرخانی تیرۆر ببنەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا فەرماندە سەربازییەکان و بەرپرسانی ئەمنی گەرمیان پلانی خۆیان و داواکارییەکانیان خستە روو، جێگری سەرۆک وەزیرانیش ئەوەی پێ راگەیاندن کە حکومەتی هەرێم بە هەموو توانایەوە هاوکاریانە بۆ ئەوەی بە یەکجاری مەترسی داعش لە سنوورەکە بنەبڕ بکەن 

ئەم كۆبوونەوەیە دوابەدوای سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ ماڵی خێزانی شەهیدان ئاسۆ، پشتیوان، حەیدەر بەرزان هات كە كۆتایی تەمموز لە کوڵەجۆ لە هێرشێكی چەکدارانی داعشدا شەهیدبوون

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP