Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان

بینراو 61

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی دوایی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ گۆده‌بێته‌وه‌.

نه‌سروڵا سورچی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی رۆژ ده‌كات كه‌ گرنگترینیان دیاریكردنی رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌.

پێشتر ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی حه‌وتی ئه‌یلول چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێده‌كرێت و یه‌كێك له‌و پرسانه‌ دیاریكردنی رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌.

لای خۆیه‌وه‌ زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، پێشنیاری رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیمان بۆ سه‌ركردایه‌تی كردوه‌ كه‌ تیایدا كۆنگره‌ ببه‌سرێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP