Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانى عێراق داوای دوورخستنەوەی به‌رهه‌م ساڵح له‌ پۆسته‌كه‌ى دەکات

کوردستان

بینراو 1087

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ لە په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌كات، به‌رهه‌م ساڵح له‌ پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه‌، چونكه‌ بەوتەی ئەو پەرلەرمانتارە ده‌ستوورى پێشێل كردووه‌.

کازم سه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له ‌به‌یاننامه‌یەكدا داوا ده‌كات، '' به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکكۆمار به‌هۆى پێشێل كردنى ماده‌ى ٦١، بڕگه‌ی شه‌شه‌م، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شكاندنى سوێند و پێشێل كردنى ده‌ستوور، له‌ پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ماده‌كانى ٢٣/١٦/١٤ی ده‌ستووری پێشێل كردووه‌''.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ لە بەیانامەکەیدا، بانگه‌واز بۆ داواكارى گشتى ده‌كات رۆڵ خۆى ببینێت و لێپرسینه‌وه‌ له‌ پێشێلكاران بكات.

پێشتر کازم سه‌یادى په‌رله‌مانتار، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکكۆمارى به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردبوو، به‌هاوكارىی ئه‌ندامانى فه‌وجى سه‌رۆكایه‌تى زه‌وییه‌كى كشتوكاڵى له‌ نزیک ماڵه‌كه‌ى له‌ جادریه‌ى به‌غدا تێكداوه‌ و خراپى كردووه‌ بەئەمەش یاساى پێشێل كردووه‌ سەرۆککۆمار.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP