Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا وێنەیەکی کەشتییە ئێرانیەکەی لە بەندەری تەرتوسی سوریا بڵاوکردەوە

جیهان

بینراو 53

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دوایین وێنەی مانگی دەستکردی بڵاوکردووەتەوە کە دەریدەخات کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی (ئادریان دەریا ١)بەرەو بەندەری تەرتوسی سوریا دەچێت.

جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، " ئەوانەی پێیانوایە ئادریان دەریا ١ بەرەو سوریا ناچێت نکوڵی دەکەن، تاران بڕوای وایە دابینکردنی بودجە بۆ رژێمەکەی ئەسەد زۆر گرنگترە لە پشتیوانی هاوڵاتیانی، دەتوانین گفتوگۆ بکەین، بەڵام نەرمی نانوێنین لە سزاکانمان دژی ئێران تا ئەوکاتەی لە درۆ کردن و بڵاوکردنەوەی تیرۆر دەوەستن".

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەگەڵ توییتەکەیدا وێنەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێرانی بڵاوکردەوە کە لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە گیرابوون لەبەرواری ٦ ی ئەیلولی ٢٠١٩ و لە وێنەکەدا ئەوە پیشاندەدات کەشتی ئادریان دەریا ١ بەئاڕاستەی بەرامبەر بنکەی دەریایی تەرتوس دەجوڵێت.
هەفتەی پێشتر وەزیری دەرەوی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ راگەیاند، واشنتۆن زانیاری دروستی هەیە کەشتییە ئێرانییەکە بەرەو سوریا دەجوڵێت بەئاڕاستەی تەرتوس و هیوادارین ئاڕاستەکەی بگۆڕێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو کەشتییە ئێرانییە رادارەکانی کوژاندووەتەوە و هیچ ئاماژەیەک نانێرێت، بەڵام ئەمریکا لە رێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێری جموچۆڵی کەشتییەکەدەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP