Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی راپه‌ڕین هۆشدارى ده‌داته‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان

کوردستان

بینراو 58

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین هۆشدارى ده‌داته‌ خاوه‌ن كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری په‌له‌وه‌ر له‌ سنورى ئیداره‌كه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى یاسایى به‌رامبه‌ریان ده‌كات له‌ حاڵه‌تى فڕێدانى پاشماوه‌ى كێڵگه‌كانیان له‌ شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "سه‌رجه‌م خاوه‌ن كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری په‌له‌وه‌ر له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پاشماوه‌ی كێڵگه‌كانیان له‌ شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان فڕێ نه‌ده‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر پابه‌ند نه‌بێت، رێوشوێنی یاسایی له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو " پێویسته‌ له‌ پێناو پاراستنی ژینگه‌ و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان، هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌م رێنماییه‌ بن، چونكه‌ فڕێدانی پاشماوه‌كان ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی بۆنێكی ناخۆش و پیسبوونی ئه‌و شوێنه‌ گه‌شتیاریانه‌ی هاوڵاتیان رووی تێده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP